ئێران به قورسی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزا درا
دووباره ئێران به‌هۆی كاری نایاسایی و نافه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزا درا
گه‌نجیه‌ی ئه‌مریكا دووباره سزادانی ئێرانی به‌هۆی كۆمه‌ڵیك كاری نایاساییه‌وه ڕاگه‌یاند و باس له‌وه ده‌كرێت، سزاكان زیان به ئابووری ئێران ده‌گه‌یه‌نێت.
سکۆت بێسنێت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بڵاویكرده‌وه، تۆڕێكی نوێی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی ئێرانیمان ئاشكرا كردووه، كه ڕاسته‌وخۆ پشتیوانی دارایی بۆ گرووپه تیرۆریستی و هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران دابین ده‌كات.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا هاتووه، كاری ئه‌و تۆڕه بریتی بووه له گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو له‌ڕێگه‌ی شه‌ش كه‌شتییه‌وه بۆ بازاره جیهانییه‌كان و بریاردراوه هه‌ر شه‌ش كه‌شتییه‌كه سزا بدرێن.
ناوبراو له كۆتاییدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، سه‌رچاوه داراییه‌كانی داهاتی ئێران له‌م ڕێگه‌یه‌وه په‌ك ده‌خه‌ین و كۆتایی به ئاواتی گه‌شه‌ی ئه‌تۆم ده‌هێنین.