3 گه‌ره‌كی هه‌ولێر ده‌بێته مۆزه‌خانه
3 گه‌ره‌كی كۆنی هه‌ولێر نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه و ده‌بێته مۆزه‌خانه و شوێنێكی گه‌شتیاری
وا بڕیاره ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گه‌ره‌كی شاری هه‌ولێر بكرێت و به هاوشانی قه‌ڵا و مناره ئه‌و گه‌ڕه‌كانه بكرێنه مۆزه‌خانه.
پارێزگای هه‌ولێر له نوێترین هه‌وڵیدا بۆ گه‌شانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری شاره‌كه نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی ته‌عجیل، عاره‌بان و خانه‌قا داڕشتووه تا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجراكێش نۆژه‌نیان بكاته‌وه و به دووری چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له قه‌لای هه‌ولێره‌وه بیانكات به مۆزه‌خانه و شوێنێكی گه‌شتیاری بێ وێنه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌كه له كۆڵانێكی گه‌ره‌كی عاره‌بان به درێژی 1 كیلۆمه‌تر و 300 مه‌تر ده‌ست پێده‌كات و دواترییش به‌پێی نه‌خشه‌كه هه‌ر 3 گه‌ره‌كه‌كه نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێره‌وه ئاماده‌كراوه و ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كراوه و تێچووه‌كه‌ی نزیكه‌ی 800 ملیۆن دیناره.