هه‌سه‌ده وه‌ڵامی هێزه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌داته‌وه
گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات فراوانتر ده‌بێت
گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات فراوانتر ده‌بێت و هه‌ره‌شه‌ی دووباره هێرشكردنه‌وه ده‌كرێت.
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بڵاویكرده‌وه، بێده‌نگ نابین له ئاست ئه‌و هێرش و ده‌ستدرێژییانه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا ده‌یكاته سه‌ر ناوچه‌كانی ئێمه و سه‌روه‌ریی ناوچه‌كانمان پێشێل ده‌كات و ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بن وه‌ڵامێكی توندیان بده‌ینه‌وه.
هه‌سه‌ده له بڵاوكراوه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات، هێزه چه‌كداره‌كانی حكومه‌تی سووریا (دیمه‌شق) دووباره ناوچه‌ی ره‌ققه‌یان تۆپباران كردووه و ئه‌مه‌ش نوێترین هه‌وڵی حكومه‌تی سووریایه بۆ تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و په‌لكێشكردنی به‌ره‌و گرژی و ئاڵۆزی زیاتر و نائارامی فراوان.