ئاگرێك به‌ڕازیلی شه‌رمه‌زار كرد
ئاگر له‌و بینایه كه‌وته‌وه، كه نوێنه‌رانی جیهان به پشتیوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌ی ئاو و هه‌وای جیهانه‌وه ده‌كرد
ئاگرێكی گه‌وره له‌و بینایه كه‌وته‌وه كه نوێنه‌ری وڵاتانی جیهان گفتوگۆیان له‌باره‌ی دۆخی ئاو و هه‌وای جیهانه‌وه ده‌كرد و ئه‌مه‌ش بووه هۆی شه‌رمه‌زاربوونی به‌ڕازیل.
کۆنفڕانسی COP30كه ساڵانه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی ئاو و هوای جیهانه‌وه ڕێكده‌خرێت، ئه‌مساڵ وڵاتی به‌ڕازیلییان بۆ گفتوگۆكه هه‌لبژارد به‌ڵام له‌و شوێنه‌ی گفتوگۆ ده‌كرا ئاگرێكی گه‌وره كه‌وته‌وه و ئه‌مه‌ش وایكرد نوێنه‌رانی وڵاتانی جیهان به‌خێرایی شوێنه‌كه جێبهێڵن.
كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌مساڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری بێلێمی وڵاتی به‌ڕازیل به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام ئاگر كۆتایی به گفتوگۆی ئاو و هه‌وا هێنا و ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه.