كه‌له‌پچه‌ی ئه‌لیكترۆنی له قاچی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین له هاوسه‌ره‌كانیان جیاده‌بنه‌وه
ئێران سزای نوێی ئه‌و پیاوانه ده‌دات کە له هاوسه‌ره‌كانیان جیا ده‌بنه‌وه
پێشووتر له ئێران هه‌ر پیاوێك له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابوایه‌وه ڕاسته‌وخۆ به پێبژاردنی دارایی و زیندانیكردن سزا ده‌جرا، به‌ڵام ئێران بریاری كار ئاسانیكردنی دا و بریاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئەمین حوسێن ڕەحیمی، وەزیری دادی ئێران ڕایگه‌یاند، یاسای سزادانی دارایی هه‌موار ده‌كرێته‌وه و له ره‌شنووسی نوێی دا بڕیار دراوه گۆڕانكاری له دۆسییه‌ی ماره‌كردندا بكرێت و ئه‌وه‌ش به ئامانجی ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی دوای ئه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كانیان جیا ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی پاره‌ی ماره‌یی بده‌ن زیندانی نه‌كرێت.
وه‌زیری دادی ئێران ورده‌كاریی زیاتری گۆڕانكاری یاساكه ده‌خاته ڕوو، هه‌ر پیاوێك دوای جیابوونه‌وه نه‌یتوانی ماره‌یی بدات، له‌جیات ئه‌وه‌ی زیندانی بكرێت پاوانه و كه‌له‌پچه‌ی ئه‌لیكترۆنی له قاچییان ده‌كرێت، تا نه‌توانن وڵات جێبهێڵن و حكومه‌ت ئاگاداری شوێنه‌كه‌ی بێت، ئه‌مه‌ش تا ئه‌و كاه‌ی ده‌توانێت ماره‌ییه‌كه بدات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له ده‌ستكاریكردنی ئه‌و دۆسیه‌یه بڕی ماره‌ییه‌كه‌ش ده‌گۆڕێت و له 110 لیره‌وه كه‌مده‌كرێته‌وه بۆ 14 لیره و ئه‌م گۆڕاننكارییه‌ش هه‌زاران كه‌س له زیندان به‌هۆی نه‌دانی ماره‌ییه‌وه ئازاد ده‌كات.