خێرایی هاتووچۆ له شه‌قامێكی هه‌ولێر به‌رزكرایه‌وه
خێرایی هاتووچۆی شەقامێکی دیکەی هەرێمی کوردستان بەرزدەکرێتەوە و شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە
هاتووچۆی هه‌ولێر سه‌رجه‌م شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، له یه‌كێك له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی ناو شار خێرایی هاتووچۆ به‌رزكراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئاگاداری شوفێرانی شاری هەولێر دەکەینەوە، کە خێرایی ڕێگا پێدارو لە شەقامی لاوان بەرز کرایەوە لە 60 كم لە کاتژمێرێکدا بۆ 80 كم لە کاتژمێرێکدا و ئەم بڕیارە ئەمڕۆ لە کاتژمێر 6ی ئێواره‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، 18ی ئه‌م مانگه هاتووچۆی هه‌ولێر بڕیاری دا بە بەرزکردنەوەی خێرایی ڕێگە پێدراو بۆ لێخوڕین لە 100 کم لە کاتژمێرێک دا بۆ 110 کم لە کاتژمێرێکدا لە ڕێگەی نێوان هه‌ولێر بۆ دهۆك و ئه‌مه‌ش دوای باشتر ڕێكخستنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه.