بۆ دووه‌م ڕۆژ دابه‌شكردنی نه‌وت له هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وامه
قائیمقامییه‌تی هه‌ڵه‌بجه لەبارەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
ئه‌مڕۆش هاوشێوه‌ی دوێنێ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له هه‌ڵه‌بجه درێژه‌ی هه‌یه و به‌رده‌وامه و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا قائیمقامییه‌تی شاره‌كه داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی هاووڵاتییان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه قائیمقامییه‌تی هه‌ڵه‌بجه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ لە نزیک پارکی شاری یاری نەوت دابەش دەکرێت، بۆیە ئەو هاووڵاتییانەی تا ئێستا بەشە نەوتیان وەرنەگرتووە ده‌توانن ئه‌مڕۆ بچن به‌شه نه‌وتی ئه‌مساڵییان وه‌ربگرن.
جێی باسه دابه‌شكردنی نه‌وت بۆ ڕۆژی دووه‌م په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه، به‌شێك له هاووڵاتییان دوێنێ له ماڵ نه‌بوون یان به هۆكارێكی دیكه نه‌یانتوانیوه سوودمه‌ند بن له پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت و بۆیه بۆ ڕۆژی دووه‌م پرۆسه‌كه درێژه‌ی هه‌یه و به‌رده‌وامه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له سه‌ره‌تای هاتنی وه‌رزی پاییز پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ستی پێكرد و دواتر پرۆسه‌كه گه‌یشته سه‌نته‌ری پارێزگاكان و تائێستاش 337 هه‌زار خێزان سوودمه‌ندبوونه له دابه‌شكردنی 67 ملیۆن لیتر نەوتی سپی.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پاییز و زستان و ساردبوونی كه‌ش ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ماڵان ده‌كات و ئه‌مه‌ش بووه‌ته نه‌ریتێك و ساڵانه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی سه‌رما پرۆسه‌كه ده‌ست پێده‌كات.