شایسته داراییه‌كانی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن دابه‌ش ده‌كرێت
لە ئایندەیەکی نزیکدا پارەی کارمەندانی سەر سندووق و به‌رێوه‌به‌ری بنكه‌کانی دەنگدان دابەش دەکرێت
وا بڕیاره ده‌ست به دابه‌شكردنی شایسته داراییه‌كانی كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كان له‌ڕێگه‌ی كارتی بانكییه‌وه بكرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرای كرد، ناوی ته‌واوی كارمه‌ندانی كۆمسیۆنمان به‌شێوه‌ی لیست له‌گه‌ڵ كۆی ئۆفیسه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده كردووه، كارتی بانكییان له‌ڕێگه‌ی بانكی ڕافیده‌ین بۆ دروست ده‌كه‌ین و دواتر ڕاسته‌وخۆ ماف و شایسته داراییه‌كانیان پێده‌ده‌ین.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری بنكه له ڕۆژی ده‌نگدان ڕۆڵییان بینیوه بڕی 400 هه‌زار دینارییان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی به‌رێوه‌به‌ری وێستگه بوونه 300 هه‌زار و ئه‌وانه‌ی كه كارمه‌ندی سه‌ر سندووق بوونه بڕی 250 هه‌زار دینارییان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له رۆژی 9ی 11ی ئه‌مساڵ ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌چوو و له ڕۆژی 11ی 11ی ئه‌مساڵ ده‌نگدانی گشتی له سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو.