لە ماوەیەکی نزیکدا کێشەی پچڕانی کارەبا لە هەولێر چارەسەر دەبێت
بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر لەسەر پچڕانی کارەبای 24 کاتژمێری بەهۆی شەپۆڵی بارانبارینەوە ڕوونکردنەوەی دا
لەگەڵ هاتنی یەکەم شەپۆلی بارانبارین کارەبای بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کێشەی تێکەوت، لە ماوەیەکی نزیکدا کێشەی پچڕانی کارەبا لە هەولێر و ناوچەکانی دەورەبەری چارەسەر دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەختیار قاسم، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر بە پایتەخت میدیای راگەیاند، کێشەی بڕانی کارەبا تەنیا لە هەولێر نییە بەڵکو سەرتاسەری هەرێمی کوردستانەوە و هێشتان کێشە تەکنیکیەکان بە تەواوەتی چارەسەر نەبوون، بەڵام ئەگەر هەیە لە 3 بۆ 4 ڕۆژی دیکە چارەسەر ببن.
بەگووتەی بەختیار قاسم، لە پچڕانی کارەبا ئەو مۆلیدانەی گرێبەستیان لەگەڵ حکومەت هەیە کاریان پێدەکرێت و کارەبا دەدەن بە هاووڵاتییان.
بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر پەیامێک دەداتە هاووڵاتییان، 30 ساڵە چاوەڕێی کارەبای 24 کاتژمێریین لەکاتی کێشەی تەکنیکی کارەبا ئارام بگرن و بە زووترین کات چارەسەری دەکەن.