زستانێکی سەخت بەڕێوەیە
ئەمساڵ دەبێتە زستانێکی سەخت کە چەند ساڵێکە وێنەی نەبووە
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ وەرزی زستان ئاشکرا دەکات، ئەمساڵ دەبێتە زستانێکی سەخت کە چەند ساڵێکە وێنەی نەبووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، لە مانگی 12ـی ئەمساڵ زستانێکی سەخت بەڕێوەیە شەختەیەكی هێندە تێدا دەبێت، كە چەند ساڵێکە وێنەی نەبووە و بەفر و بارانی زۆریشی لەگەڵدا دەبێت.
بەگووتەی شاڵاو هیدایەت، تەنانەت لە بەشێک ناوچەكان هێندە سەرمایەکەی توند دەبێت و شەختە و بەستنی زۆر ڕوودەدات که زیان بە چەندین درەختی جۆراوجۆر دەگەیەنێت و وشکیان دەکات.
ئەو شارەزای کەشناسییە پێشبینی دەکات، بەفربارین لە ئاستێکی پێویست و باشدا بێت بە جۆرێك لە هەر3 زستانی ڕابردوو ڕێژەی دابارینی بەفر زیاتر دەبێت ئاستی بارانیش لە وەرزی زستاندا باش دەبێت و چەندین شەپۆلی بەهێزی تێدا دەبن کە کانیاو چەم و ڕوبارەکان دەژێنێتەوە.