پایتەخت

ڕوونکردنەوە لەسەر ستیکەری کۆن لە کۆگا سووتاوەکانی هەولێر دەدرێت

ڕوونکردنەوە لەسەر ستیکەری کۆن لە کۆگا سووتاوەکانی هەولێر دەدرێت
کورتە

دوای ئەوەی ستیکەری کۆن لەسەر دەرمانی 3 کۆگا سووتاوەکەی هەولێر دەرکەوتن ڕوونکردنەوە دەدرێت

دوای ئەوەی ستیکەری کۆن لەسەر دەرمانی 3 کۆگا سووتاوەکەی هەولێر دەرکەوتن دڵنیایی دەدرێت بە هاووڵاتیان لە دروستکردنی لیژنەی تایبەتمەند.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بڵاویکردەوە، وێڕای سووتانی چەند کۆگایەکی کەرتی تایبەت بۆ هەڵگرتنی دەرمانی تایبەت بە کۆمپانیایەکی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی لەشاری هەولێر، ئەمڕۆ هەردوو تیمەکانی چاودێریکردن و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان و تیمەکانی پشکینی وەزارەتی تەندروستی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەمیانی پیشاندانی سووتانی کۆگاکانی دەرمان لەلایەن ڕاگەیاندنەکانەوە چەند بڕێکی ستیکەری کۆنی ڕەتکراوە دەردەکەوێت کە گوایە بوونی ئەم ستیکەرانە کارێکی نایاسایی و ناڕێنماییە، ڕوونکردنەوە دەدەن بە هاووڵاتییان لەهەر پابەندنەبوونێکی هەر کۆمپانیایەک بەم پڕۆسەیە لەسەر بەرهەمەکانیان، ڕێکاری یاسایی بەرانبەر وەردەگیرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی باسی لەوەشکرد، ئەگەر ئەم بڕەی ستیکەری کۆنی ڕەتکراوەی هەڵگیراو بەفەرمی وەرنەگیرابێت یان گومان لەسەر پڕۆسەکە هەبێت وەیان تەواوی ستیکەر و دەرمانەکان تۆمارکراوی فەرمی نەبێت، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریداوە بە دانانی لێژنەی لێکۆڵینەوە لە بوونی ئەو ستیکەرانەی کە هەڵگیراون و بەکارنەهێنراون.

19 تشرینی دووەم 2025 21:10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025