قوتابخانه‌یه‌ك ڕووخا و قوتابییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا
به‌هۆی ڕووخانی بنمیچی قوتابخانه‌یه‌ك كاره‌سات دروست ده‌بێت
له یه‌كێك له پارێزگاكانی عێراق، به‌هۆی ڕووخانی بنمیچی قوتابخانه‌یه‌ك كاره‌سات دروست ده‌بێت و قوتابییه‌ك گیان له‌ده‌ست ده‌دات و یه‌كێكی دیكه به سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ناحیه‌ی یوسفییه‌ی باشووری به‌غدا بنمیچی پۆلێكی قوتابخانه‌ی قودس به‌هۆی خراپی بینای قوتابخانه‌كه داده‌رمێت و به‌هۆیه‌وه یه‌كێك له قوتابییه‌كان، كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 13 ساڵه گیان له‌ده‌ست ده‌دات و قوتابییه‌كی دیكه كه ته‌مه‌نی 15 ساڵه بریندار ده‌بێت و ڕووداوه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی فراوانی له شه‌قامی عێراقی دروست كردووه.
جێی باسه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیدار و ئه‌منییه‌كان له به‌غدا ده‌ستییان كردووه به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه و سه‌رقاڵی به‌دواداچوونن و دواتر له بڵاوكراوه‌یه‌كدا هۆكاری ته‌واو و چۆنییه‌تی ڕووداوه‌كه بۆ ڕای گشتی و شه‌قامی عێراقی ئاشكرا ده‌كه‌ن.