پایتەخت

وەزارەتی دارایی: 120 ملیار دینارمان بۆ بەغدا نارد

وەزارەتی دارایی: 120 ملیار دینارمان بۆ بەغدا نارد
کورتە

داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی 9 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق

وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 120 ملیار دیناری لە داهاتی نێوخۆی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، بڕی  بڕی 120 دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلوول خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک دڵنیاییان لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 9 دا و بەم زووانە خەرج دەکرێت.

19 تشرینی دووەم 2025 10:39
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025