پایتەخت

ئەنجوومەنی فیدراڵ پێکدەهێندرێت

ئەنجوومەنی فیدراڵ پێکدەهێندرێت
کورتە

پێکهێنانی ئەنجوومەنی فیدراڵ بەپێی دەستوور پایەیی دووەمی دەسەلاتی یاسادانانە

 

پێکهێنانی ئەنجوومەنی فیدراڵ بەپێی دەستوور پایەیی دووەمی دەسەلاتی یاسادانانە و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لە پێکهێنانی ئەنجوومەنەکە دەکاتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە شاری دهۆک کۆبووەوە.

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەکات، دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابیبەی نوێی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دابنیکردنی سەقامگیریی سیاسیی لە عێراق و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان.

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەکات، لە پێناو جێبەجێکردنی دەستوور و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان حکومەتی فیدراڵ و پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان جەخت لە پێویستیی و گرنگیی پێکهێنانی ئەنجومەنی فیدراڵی کرایەوە بۆ پاراستنی هاوسەنگی و مافەکانی هەرێم و پارێزگەکان .

18 تشرینی دووەم 2025 20:50
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025