مووچەکانی ئەمساڵ مسۆگەر کران
محەممەد شیاع سوودانی جەخت ناردنی سەرجەم مووچەکانی فەرمانبەران دەکاتەوە
چوار مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەدراوە و محەممەد شیاع سوودانی جەخت ناردنی سەرجەم مووچەکانی فەرمانبەران دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ محەممەد شیاع سوودانی لە شاری دهۆک کۆبوونەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆکوەزیران ئاشکرا دەکات و بڵاویکردەوە، هەردوولا پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسە و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان لە یەکتر کرد، خوازیاربوون ببێتە هۆی دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ لەپێناو سەقامگیریی دۆخی عێراق و باشتربوونی دۆخی خزمەتگوازییە گشتییەکان لە عێراق.
لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر پرسی مووچە گفتوگۆکرا و محەممەد شیاع سوودانی ئاماژەی بەوەدا، کە مووچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ بەپێی ڕێککەوتنەکان دەدرێت و بۆ بودجەی ساڵی داهاتووش، هەرێمی کوردستان، بەشەبودجەی خۆی لە چوارچێوەی بودجەی گشتيی فیدراڵ دەبێت.