تیروپشک بۆ كۆمپانیاكانی حه‌ج ده‌كرێت
دوای ئەوەی ئەنجامی تیروپشکی ناوی حاجییان بۆ فەریزەی حەج ئاشکرا، دەست بە تیروپشک بۆ كۆمپانیاكانی حه‌ج ده‌كرێت
حه‌ج و عومره‌ی كوردستان به‌نیازه ده‌ست به هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمپانیاكانی حه‌ج بكات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوای هه‌ڵسه‌تگاندن و به‌خشینی متمانه پێیان تیروپشكیان بۆ ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌مساڵ ناویان نووسیوه بۆ هاوه‌ڵیكردنی حاجیان له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی ئه‌لیكترۆنی حه‌ج له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان ده‌كرێت.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان هاتووه، لێژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره له‌گه‌ڵ نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان پێكهێندراوه به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن و تیروپشك بۆ ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه داواكارییان پێشكه‌ش كردووه.
له بڵاوكراوه‌كه ئاماژه به‌وه دراوه، لیژنه‌كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ده‌ست به‌كاربووه و بڕیاریشه له هه‌فته‌ی داهاتوودا به پێی خشته‌یه‌ك هه‌موو كۆمپانیا به‌شداربووه‌كان ئاگادار بكرێنه‌وه و چاوپێكه‌وتن و هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ بكرێت تاوه‌كو ناوییان بچیته تیروپشكه‌وه له ده‌روازه‌ی حه‌ج ئینجا به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی تیروپشكیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، زیاتر له 400 كۆمپانیای حه‌ج له هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه و كاری حه‌ج و عومره ده‌كه‌ن و بۆ حه‌جی ساڵی 2026 بریاردراوه متمانه به زیاتر له 100 كۆمپانیا ببه‌خشرێت.