گه‌وره‌ترین كوتله له په‌رله‌مانی نوێی عێراق ڕاگه‌یه‌ندرا
ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ماڵی حه‌یده‌ر عه‌بادی و به‌به‌شداری محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردنی پەرلەمان کۆبوونەوە
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به به‌شداری سه‌ركرده سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام داوه و بڕیاریاندا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی پێكبهێنن.
له‌وباره‌یه‌وه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڵاویكرده‌وه، دوێنێ شه‌و ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ماڵی حه‌یده‌ر عه‌بادی و به‌به‌شداری محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه و بریاردراوه كه گه‌وره‌ترین كوتله و فراكسیۆن له خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق پێكبهێندرێت.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئامانجی له پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مان دیاریكردن و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه و له بڵاوكراوه‌كه‌شیاندا ئاماژه به‌وه دراوه، كه لای خۆمانه‌وه دوو لێژنه پێكده‌هێنین و كاری یه‌كێك له لێژنه‌كان بریتی ده‌بێت له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌ربژێرانی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
له كۆتایی بڵاوكراوه‌كه‌یاندا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، پێویسته سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتیمانی و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ كێشه و خواسته‌كانی هاووڵاتییان و به‌ربه‌سته‌كان دیاری بكرێت.