چه‌ند ڕۆژێكی دیكه نه‌وتی سپی له هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت
پێش كۆتایی هاتنی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی دەکرێت
وا بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو و پێش كۆتایی هاتنی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر بكرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دامانناوه له چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌ین و هه‌رچی ناوچه شاخاوییه‌کانیشە پرۆسەکە بەردەوامە و تائێستا %50ـی نەوت دابەشکراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە قەزا و ناحیەکانی سنووری پارێزگای هەولێرییش دابەشکردنی نەوت دەستی پێکردووە و ساڵانەش لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکات.