له شارێكی كوردستان هاووڵاتییه‌ك ژنه‌كه‌ی و خه‌زووری كوشت
له یه‌كێك له شاره‌كانی كوردستان پیاوێك ته‌قه له هاوسه‌ره‌كه‌ی و باوكی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات
له یه‌كێك له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پیاوێك به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه و ته‌قه له هاوسه‌ره‌كه‌ی و باوكی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و ده‌یانكوژێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه، دوێنێ پیاوێك بە ناوی جەلال حوسێنی بە بەکارهێنانی چەکی گەرم، هاوژینە ٤٢ ساڵەکەی خۆی بە ناوی نەمام فەرهۆش و خەزووری بە ناوی خالید فەرهۆش لە گەڕەکی "زەوییەکانی شارەوانی" لە مەهاباد کوشت.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو هاتووه، نەمام فەرهۆش پێشتر بەهۆی بوونی ناکۆکیی زۆر لە ژیانی هاوبەشیاندا، داوای تەڵاقدانی کردبوو و دۆسیەی تەڵاقەکەیان لە ناوەندە دادوەرییەکان لە ژێر لێکۆڵینەوەدا بووە، بکوژ دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵاتووە و پۆلیس تا ئێستا نەیتوانیوە دەسبەسەری بکات.