په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی هات
په‌رله‌مان كۆتایی هات و حكومه‌تیش كاربه‌ڕێكه‌ره
دادگای فیدڕاڵی عێراق كۆتایی هاتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراقی ڕاگه‌یاند و حكومه‌تی ئێستای عێراقیش وه‌ك كاربه‌ڕێكه‌ر و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی پێویست ناساند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دادگای فیدڕاڵی عێراق نووسراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاشكرای ده‌كات، له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردن و یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی ئاماژه‌یه‌كی نوێ دێته ئاراوه و ته‌مه‌نی یاسایی و ده‌ستووری په‌رله‌مان و حكومه‌ت كۆتایی هاتووه.
به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق، په‌رله‌مانی عێراق وه‌ك خولی پێشوو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له یاسادانان و چاودێریكردنی له ئه‌رك و كاروباره‌كانی حكومه‌ت نییه.
سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی عێراق له نووسراوه‌كه ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو، ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌سه‌ڵاتێكی سنوورداره و ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كاروباره‌كانی حكومه‌ت دوانه‌كه‌وێت و دام و ده‌زگا حكومییه‌كان گره‌نتی بیرده‌وامییان له ڕایی كردنی كاروباره‌كان هه‌بێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌رۆككۆماری عێراق وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی په‌رله‌مانی نوێی عێراق داده‌نیشێت و لایه‌نه سیاسییه‌كان بڕیاری دانانی سه‌رۆككۆمارێكی نوێ ده‌ده‌ن و ڕێككه‌وتن و هه‌ماهه‌نگی نوێی سیاسی دێته ئاراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی كۆتایی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراقی به ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتییه‌وه ڕاگه‌یاند و له‌ئێستاشدا هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراقه.