پایتەخت

محەممەدی حاجی مەحموود تووڕەیە و داوای لێکۆڵینەوە و لێرسینەوە دەکات 

محەممەدی حاجی مەحموود تووڕەیە و داوای لێکۆڵینەوە و لێرسینەوە دەکات 
کورتە

بەهۆی کەمبوونەوەی دەنگەکانی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان محەممەدی حاجی مەحموود تووڕەیە

محەممەدی حاجی مەحموود بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دڵخۆش نییە و داوای لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە هۆکارەکانی شکستی حیزبەکەی دەکات.

دوێنێ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکانی سەرکردایەتی و ڕاوێژکاری و چاودێری، هەروەها بەرپرسی مەکتەب و مەڵبەندەکانی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتیی محەممەدی حاجی مەحموود بەڕێوەچوو و ئەمڕۆ دووشەممە، پارتەکە ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکانی خۆی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، محەممەدی حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتەکە تاوتوێی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و لێکەوتەکانی کرد، بەتایبەتیش بۆ حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کە نەیتوانیوە دەنگی پێویست بۆ مسۆگەرکردنی کورسی بەدەستبهێنێت و ئەنجامەکانی بە شکست بۆ حیزبەکەیان و سەرجەم هەڤاڵانیان ناوبرد.

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان داوای لە بەرپرسان و کەسانی پەیوەندیداری حیزبەکەی کرد، کە لێکۆڵینەوەی ورد بکرێت لە هۆکاری کەمبوونەوەی دەنگەکانی حیزب و لێپرسینەوە لەو هەڤاڵانە بکرێت کە کەمتەرخەم بوون و وەک پێویست ئەرکەکانیان ڕانەپەڕاندووە و بەشێک بوون لە هۆکارەکان.

17 تشرینی دووەم 2025 13:32
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025