پیکابێک لە بەرزایی 150 مەترەوە کەوتە خوارەوە و 2 کەس گیانیان لەدەستدا
لە کاتی خۆڵادان لە بەردێکی گەورەی سەر ڕێگە، پیکابێک کەوتە نێو زێیەک و 4 قوربانی لێکەوتەوە
لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
پێگەی ئێڤیرێنسلی تورکی بڵاویکردەوە، لە ناوچەی سەرەسۆلان لە بەرزاییەکانی گەڤەر لە پارێزگای جۆلەمێرگ ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاپ لە کاتی خۆلادان لە بەردێکی گەورە کە لە بەرزایی شاخێکەوە کەوتبوویە خوارە، تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوویەوە و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە لە بەرزایی نزیکەی 150 مەترەوە کەوتە نێو ئاوی زێ و دوو لە سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
دوای ئاگادارکردنەوە، تیمەکانی ئافاد و خزمەتگوزاری تەندروستی و جەندرمە و شارەوانی هەکاری ڕەوانەی ناوچەکە کران، سەرەڕای سەختی ناوچەکە و بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا، تیمەکان توانیان تەرمی دوو لە سەرنشینەکە دەربێنن و دوو سەرنشینی دیکەش ڕزگار بکەن، کە بەهۆی ڕووداوەکەوە بریندار ببوون.