پایتەخت

پردێک بەسەر کرێکاران ڕووخا و زیاتر لە 30 کەس گیانیان لەدەستدا

پردێک بەسەر کرێکاران ڕووخا و زیاتر لە 30 کەس گیانیان لەدەستدا
کورتە

یەکێک لە کوشندەترین ڕووداوی ڕووخانی پردێک لە کانگەیەکی دەرهێنانی کانزاکان لە وڵاتی کۆنگۆی ئەفریقا ڕوویدا

لە ئەنجامی ڕووخانی پردێک لە یەکێک لە کانگەکانی دەرهێنای کانزاکان لە وڵاتی کۆنگۆ، 80 کەس کەوتنە ژێر پردەکەوە.

ئاژانسی ئەسۆسیەت پرێس بڵاویکردەوە، لە کانگەی کالدۆی نیمچەکارگەیی کانزای مس و  کۆبالت لە وڵاتی کۆنگۆی ناوەراستی کیشوەری ئەفریقا، پردێک لە کاتی کارکردنی کرێکاران ڕووخا و لە ئەنجامدا زیاتر لە 80 کرێکار کەوتنە ژێر داروپەردووی پردەکە و  32 کەس گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە، هەوڵەکانی تیمەکانی فریاکەوتنیش لە گەڕان بەدوای تەرمی زیاتردا بەردەوامە.

دەستپێشخەری پاراستنی مافەکانی مرۆڤ داوای لێکۆڵینەوەیەکی تەواو و سەربەخۆی لە ڕووداوەکە کردووە، چونکە بە گووتەی ڕێکخراوەکە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان کرێکاران و سەربازەکان کەمێک پێش ڕووخانی پردەکە ڕوویداوە.

کاری دەرهێنانی کانزا سەرچاوەیەکی سەرەکی بژێوی ژیانە لە کۆنگۆ، لە نێوان 1.5 بۆ 2 ملیۆن کەس لەم بوارەدا کار دەکەن و زیاتر لە 10 ملیۆن کەس بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پشتی پێ دەبەستن.

 ئەم کانانە زۆر جار بە خراپی ڕێکدەخرێن و ڕێوشوێنی سەلامەتی پێویستیان نییە، کرێکارانی کانەکان بە ئامێری سنووردار قوڵایی ژێر زەوی هەڵدەکەنن. لە هەمان کاتدا، شکستی پێکهاتەی وەک داڕمانی زەوی، داڕمانی تونێلەکان و لاوازی پردەکان زوو زوو ڕوودەدەن، ساڵانە دەیان کرێکار لەم ڕووداوانەدا گیان لەدەست دەدەن.

17 تشرینی دووەم 2025 09:15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025