كارتی زێڕینی په‌نابه‌ران له به‌ریتانیا كۆتایی هات
حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌نیازه زیاتر گۆڕانكاری له پرۆسه‌ی مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بكات
له درێژه‌ی پێداچوونه‌وه به سیسته‌می كۆچی نایاسایی حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌نیازه زیاتر گۆڕانكاری له پرۆسه‌ی مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بكات و به‌رپرسێكی باڵای وڵاته‌كه‌ش ده‌ڵێت: "كارتی زێڕینیان كۆتایی هات".
شه‌بانه مه‌حموود، وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، كۆتاییم هێنا به كارتی زێڕینی په‌نابه‌ران و له پێشووتردا ده‌یانتوانی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ له به‌ریتانیا بمێننه‌وه و دواتر داوای ڕه‌گه‌زنامه بكه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی قبوول ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه‌م بۆ 2 ساڵ و نیو كه‌مكرده‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له گۆڕینی سیسته‌می په‌نابه‌ران.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، حكومه‌تی به‌ریتانیا هه‌ر به‌م ڕێككارانه‌وه ناوه‌ستێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت هاوكارییه كۆمه‌ڵایه‌تی و مادییه‌كان سنووردار بكات و گۆڕانكاری گه‌وره‌ی تێدا ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له دوای سالی 2001ه‌وه تائێستا هاوشێوه‌ی حوزه‌یرانی 2024 تا حوزه‌یرانی 2025 داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وڵاته نه‌كراوه و ژماره‌ی داواكاران زیاتر بووه له 111 هه‌زار كه‌س.