ئێران: ئاماده‌ین بۆ دووه‌مین جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل
یه‌كێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی خۆی بۆ گه‌ری دووه‌می جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نیشان ده‌دات
یه‌كێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی خۆی بۆ گه‌ری دووه‌می جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نیشان ده‌دات و باس له‌وه ده‌كات، له كۆی وڵاتانی ناوچه‌كه ئاماده‌ین بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه و جه‌نگی فراوان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕوحوڵڵا نەجابەت، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی په‌رله‌مانی ئێران ڕایگه‌یاند، له ئێران، عێراق، یه‌مه‌ن و لوبنان میحوه‌ره‌كانی خۆڕاگری پێكهاته و ئاستی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی بێ وێنه به‌رز كردووه‌ته‌وه و ئاماده‌ین بۆ هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی ئیسرائیل له ناوچه‌كه و به سه‌ختی ڕووبه‌رووی ده‌بینه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئیسرائیل هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكات كۆتایی پێدێت و له‌گه‌ری دووه‌می جه‌نگ بو قورسی باجه‌كه ده‌دات و یه‌ك هه‌ڵه ده‌بێته كۆتا هه‌ڵه‌ی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ڕۆژی 13ی حوزه‌یرانی 2025 ئیسرائیل هێرشێكی چڕی مووشه‌كی و درۆنی كرده سه‌ر تارانی پایته‌خت و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی ئێران و دواتر ئێران به هێرشێكی فراوانتر وه‌ڵامی دایه‌وه و بۆ ماوه‌ی 12 ڕۆژ جه‌نگ له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته زلهێزه به‌رده‌وام بوو و له كۆتایی حوزه‌یراندا به نێوه‌ندگیری دۆناڵد تره‌مپ ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌ندرا.