سوودانی نابێته‌وه به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشكرا ده‌كات
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشكرا ده‌كات و داوا ده‌كات، كه‌سێكی دیكه له شوێنی سوودانی ئه‌م پۆست و به‌رپرسیاره‌تییه وه‌ربگرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه عه‌لی فرێجی، ئه‌ندامی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان ڕایگه‌یاند، هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی شیعه بۆ جاری دووه‌م متمانه به محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ناكه‌نه‌وه و ناهێڵن جارێكی دیكه ببێته‌وه به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی توانای چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و كێشه داراییه‌كانی عێراقی نییه و بۆیه ده‌بێت كه‌سێكی شیاو تر بۆ ئه‌م به‌رپرسیاره‌تییه ده‌ست نیشان بكرێت.
جێی باسه، سوودانی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی لیستێكی سیاسی ده‌كرد و توانی ده‌نگی یه‌كه‌می عێراق بۆ لیسته‌كه‌ی كۆبكاته‌وه و له‌ئێستاشدا هه‌وڵی دووباره به‌ده‌ست هێنانه‌وه پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌دات.