له عێراق به باڵۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌گوازرێته‌وه
له‌ڕێگه‌ی باڵۆنه‌وه كار بۆ ئه‌وه كراوه هه‌زاران حه‌بی مادده‌ی هۆشبه‌ر بگوازرێته‌وه بۆ شارێكی عێراق
له‌ڕێگه‌ی باڵۆنه‌وه كار بۆ ئه‌وه كراوه هه‌زاران حه‌بی مادده‌ی هۆشبه‌ر بگوازرێته‌وه بۆ شارێكی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش باس له پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بڵاویكرده‌وه، له‌ڕێگه‌ی باڵۆنه‌وه 22 هه‌زار حه‌بی مادده‌ی هۆشبه‌ر هێندراوه‌ته پارێزگای ئه‌نبار و له‌لایه‌ن لیژنه و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی كراوه.
له بڵاوكراوه‌كه باس له‌وه كراوه، هه‌وڵه‌كه له ناوچه‌ی كه‌رمه‌ی پارێزگای ئه‌نبار بووه، به باڵۆن 22 هه‌زار حه‌بی مادده‌ی هۆشبه‌ر هێندراوه‌ته ناوچه‌كه، به‌ڵام پێشووتر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر زانیاری له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كه كۆكردووه‌ته‌وه و به‌خێرایی تواندراوه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و هه‌زاران حه‌بی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌دا بگیرێت.
جێی باسه، به‌هۆی نزیكی سنووری عێراق له سووریا و ئێران، پارێزگاكانی عێراق بوونه‌ته چه‌قی مادده‌ی هۆشبه‌ر و له پارێزگاكانی خوار و ناوه‌راستی عێراق له حاڵه‌ته‌وه بووه‌ته دیارده و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوبووه‌ته‌وه.