هاتووچۆی هه‌ولێر شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه
ژماره‌یه‌ك كامێرای نوێی تۆماركردنی سه‌رپێچی تیژڕۆیی و سووڕانه‌وه‌ی نایاسایی چالاك ده‌بن
هاتووچۆی هه‌ولێر لیستێكی نوێی بڵاوكردووه‌ته‌وه و شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه ژماره‌یه‌ك كامێرای نوێی تۆماركردنی سه‌رپێچی تیژڕۆیی و سووڕانه‌وه‌ی نایاسایی چالاك ده‌بن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، شۆفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کەوا له ڕێككه‌وتی 2025/11/17 و له دوای کاتژمێر 12ی شەو کامێراکانی تۆمار کردنی سەرپێچی تیژڕۆیی و سوڕانەوەی نایاسایی له‌و شەقامانەی، کە لە لیستی هاوپێچ ئاماژەی پێکراوە دەکەوێتە کار بەشێوەی تاقیکردنەوە (تێست) تاوەکو ڕێکكەوتی 2025/11/27 کاتژمێر 12ی شەو.
هاتووچۆی هه‌ولێر باس له‌وه‌ش ده‌كات، لە دوای ئەم کات و بەروارەی دیاریكراوه، سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی و سووڕانەوەی نایاسایی لە سووڕانەوەکان تۆمار دەکرێن لە سیسته‌می سزادانی هاتووچۆ.
له بڵاوكراوه‌كه هاتووه، لە زۆربەی ئەو شەقامانەی لە لیستەکەدا ئاماژەی پێکراوە لە پێشوو تردا کامێرای تۆماركردنی تیژڕۆیی گەڕۆک هەبووە، بەڵام ئێستا کراوە بەکامێرای جێگیر لەو سووڕانەوانەی کە کامێرای لێنەبووه کامێرا داندراوە.
له كۆتاییدا هاتووچۆی هه‌ولێر داوا له شۆفێران ده‌كات پابەندبن بە خێرایی ڕێگە پێدراو و خۆیان بپارێزن لە تیژڕۆیی و سووڕانەوەی نایاسایی، بۆ کۆنتڕۆڵ کردن و ڕێکخستی هاتووچۆ لە شەقامەکان و کەمکردنەوەی ڕوودوای هاتووچۆ و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان ئەو شەقامانەی کامێرای لێنەبووە کامێرای لێ دانراوە.