پایتەخت

تۆمەتبارانی ڕووداوی هێرشکردنە سەر خێزانەکەی کەرکووک دەستگیر دەکرێن

تۆمەتبارانی ڕووداوی هێرشکردنە سەر خێزانەکەی کەرکووک دەستگیر دەکرێن
کورتە

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هێرش کارانی سەر پێشمەرگەکەی زێرەڤانی دەرچوو

دوابەدوای ڕووداوی هێرشکردنە سەر ماڵێکی سنووری شاری کەرکووک لەلایەن پاسەوانەکانی پەرلەمانتار موهەیمین ئەلحەمدانی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ تۆمەتباران دەرکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە راگەیەندراوێكدا ئاشکرای دەکات، هێزێکی ئەمنی هاوبەش لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک و پۆلیسی کەرکووک بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ 7 کەس   جێبەجێ کرد کە تۆمەتبارن بە دەستدرێژیکردنە سەر خێزانێک لە پارێزگای کەرکووک.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەو 7 كەسە هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەو خێزانە و تەقەیان کردووە و هەوڵی ڕفاندنی یەکێک لە کوڕەکانیان داوە، ئەو هێرشە لەلایەن پاسەوانەکانی پەرلەمانتار موهەیمین ئەلحەمدانی ئەنجامدراوە و هێرشکردنە سەر ئەفسەرێکی سوپا کە هەوڵی داوە رێگری بکات لە رووداوەدا.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕوونیکردەوە، هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە گەڕان و لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم ئەو کەسانەی دەستیان لە ڕووداوەکەدا هەبووە.

لە كۆتایی راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان هاتووە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دڵنیابوون لە لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانەی دەستیان لە ڕووداوەکەدا هەبووە، ئەمەش پەیامێکی ڕوونە کە یاسا بەبێ جیاوازی ڕێڕەوی خۆی دەگرێتەبەر.

16 تشرینی دووەم 2025 17:01
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025