لەسەر دەستی مەسرور بارزانی گرفتی له‌مێژینه‌ی ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دانا
بەردی بناغەی پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆی قورسی هه‌ولێر لەلایەن سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی داندرا و وەزیری شارەوانیش دەڵێت: " بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا هه‌ولێر گرفتی له‌مێژینه‌ی ئاوه‌ڕۆی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕایگەیاند، پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆی قورسی شاری هه‌ولێر، پڕۆژه‌یه‌كی ژێرخانه و گرنگه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ژینگه‌ییه‌كانی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ولێر له‌مێژه گرفتی ئاوه‌ڕۆی هه‌یه، دوو كه‌ندی سرووشتی له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌رچه‌یه‌ك كه ئاوه‌ڕۆی قورسی هه‌ولێریان تێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و چه‌ندین كاریگه‌ریی ژینگه‌یی و نێگه‌تیڤی دوورمه‌ودای هه‌یه و تاوه‌كوو ئێستاش چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
بەگووتەی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئه‌مڕۆ شاهێدحاڵی ئه‌وەن لەسەر ده‌ستی سه‌رۆكی حكومه‌ت کێشەی لەمێژەی هەولێر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ئاوه‌ڕۆی قورسی هه‌ولێر كه ڕۆژانه نزیكه‌ی 318 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوه‌ڕۆیه و له چوار ده‌روازه‌وه له گوندی تووڕه‌ق به‌ره‌و گوندی عاره‌ب كه‌ند ده‌ڕوات، دیزاینی ئاماده‌كراو بۆ وێستگه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌باره زۆره‌ی ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر ئاماده‌یه و به‌سه‌ر 8 فه‌یسدا دابه‌شكراوه.
ساسان عه‌ونی جەخت لەوەش دەکاتەوە، ئه‌مڕۆ جێبه‌جێكردنی 7 قۆناغیان له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ردی بناغه‌ی داده‌نرێت و قه‌باره‌ی 266 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوه‌ڕۆ له ڕۆژێكدا چاره‌سه‌ر ده‌كات و له ماوه‌ی ساڵێك و نیودا كاره‌كانی ته‌واو ده‌كرێت و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به هاوكاریی كۆمپانیای ئاوزان كه كۆمپانیایه‌كی خۆماڵییه، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گووتی: "هاوشان له‌گه‌ڵ دروستكردنی ته‌واوی به‌شه‌كانی وێستگه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆ له هه‌ر 4 ده‌رچه‌كه‌ی ئاوه‌ڕۆ له‌سه‌ر شه‌قامی 120مه‌تری له ده‌رچه‌كانی ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه، ته‌نیشت ڕێگه‌ی مووسڵ-تووڕه‌ق، پشت نه‌خۆشخانه‌ی ڕۆژئاوا، لای مامزاوه، له هه‌ر چوار ده‌رچه‌كه‌وه تا گوندی عاره‌ب كه‌ند كه وێستگه‌ی چاره‌سه‌ری لێیه، به درێژایی 12 كیلۆمه‌تر ئاوه‌ڕۆی داخراو دروست ده‌كرێت".