له‌م شاره‌ی كوردستان 1500 منداڵ تووشی په‌تای وه‌رزی بوون
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی د. جەمال ئەحمەد ئامار و نیشانەکانی پەتا وەرزییەکەی ئەمساڵی ئاشكرا کرد
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان و هاتنی سه‌رما و شه‌پۆلی باران بارین له سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر له 1500 منداڵ تووشی په‌تای وه‌رزی بوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه د. کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی د. جەمال ئەحمەد له سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما په‌تایه‌كی وه‌رزی ڕووی له ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان كردووه و ته‌نیا له ماوه‌ی 15 ڕۆژی رابردوودا زیاتر له 1500 منداڵ له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان به‌هۆی په‌تای وه‌رزییه‌وه خه‌وێندراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی د. جه‌مال ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تای تووند و كۆكه‌ی به‌رده‌وام له نیشانه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م په‌تا وه‌رزییه‌ن و بۆیه پێویسته هاووڵاتییان زیاتر ئاگاداری خۆیان و منداڵه‌كانیان بن و هه‌وڵ بده‌ن له شوێنه قه‌ره‌باڵخه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه.
جێی باسه ساڵانه له كۆتایی وه‌رزی پاییز و سه‌ره‌تای وه‌رزی زستان به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا هاووڵاتییان تووشی په‌تای وه‌رزی و گرفتی ته‌ندروستی ده‌بن.