هاتووچۆی گشتیی هەرێم شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
هاتووچۆی گشتیی هەرێم ئاگادارییەک بۆ شۆفێران بڵاودەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوووچۆی هەرێممی کوردستان چەند ڕێنماییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە.
ئهمرۆ شهممه، بهڕێوهبهرایهتی گشتیی هاتووچۆی ههرێمی کوردستان چەند خاڵێکی وەکو ڕێنمایی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە و داوا دەکات، پابەند بن بەو ڕێنماییانەوە و لە دۆخە سەختەکانی کەشوهەوادا ڕەچاوی بکەن.
هاتووچۆی گشتیی بەمشێوەیە ڕێنماییەکانی ڕاگەیاندووە:
یەکەم؛ پابەندبوونی تەواو بە هێماکانی هاتووچۆ بە تایبەت هێماکانی دیاریکردنی خێرایی لەسەر شەقام و ڕێگاکان.
دووەم؛ پێویستە گرنگییەکی زیاتر بدرێت بە ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئۆتۆمبێلی خۆت و ئۆتۆمبێلەکانی بەردەمت.
سێیەم؛ مافی پیادەکان بدە و هاوکارییان بکە لە پەڕینەوەیان لە شەقامەکان.
چوارەم؛ پێش دەستکردن بە ڕۆشتن دڵنیابەوە لە فڵچەکان، ئاو و ڕۆن، برێک، لایت، تایەکان.
پێنجەم؛ پێویستە هەر یەک لەم پارچانە لە ئۆتۆمبێلەکەتدا هەبن وهكو " ئاگر کوژێنەوە، سێگۆشەی فسفۆر، پێویستیەکانی فریاگوزاری سەرەتایی، جەگ، تایەی سپێر کە پێویستە ئامادە بێت بۆ بەکارهێنان ."
شهشهم؛ لەو شوێنانە دوور بكهوه کە کۆبوونەوەی ئاو یان لافاوی تیادا دروست دەبێت.
هاتووچۆی گشتیی ههرێم داواشی له شوفێران كردووه كه له كاتی پێویستدا هەمیشە ئەم ژمارانەی خوارەوەیان لە یاد بێت :
440 ـ کۆنتڕۆڵی هاتووچۆ
115 ـ بەرگری شارستانی
122 ـ فریاگوزاری تەندروستی
104 ـ پۆلیسی فریاکەوتن
106 ـ کۆنتڕۆڵی ئاسایش