وادەی پڕکردنەوەی پسووڵەی خۆراکی درێژناکرێتەوە
بۆ ماوەی 10 ڕۆژ سیستەمی پسووڵەی خۆراک کارا کرایەوە
لە دوای ڕاگیرانی پڕکردنەوەی پسووڵەی خۆراک بۆ دواهمین جار وەزارەتی بارزانی و پێشەسازی هەرێمی کوردستان سیستەمەکە کارە دەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە سیامەند نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، پڕکردنەوەی پسووڵەی خۆراک لە 10 بۆ 20ـی ئەم مانگە درێژکراوەتەوە بۆ ئەو کەسانەی، کە تا ئێستا ناوی خۆیان تۆمارنەکردبوو دەتوانن بێ بەرامبەر پڕی بکەنەوە.
سیامەند نانەکەلی ڕاشیگەیاند، وادەی پڕکردنەوەی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراکی درێژناکرێتەوە و هەرکەسێکیش بلۆکراوە، با سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بکەن.
بەگووتەی بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێر، لە مانگی 12 تۆمارکردنی ناوی منداڵان و پڕۆسەی گواستنەوە دەستپێدەکات و کارپێکردنی سیستەمەکەش دەکرێت بە پارە.