پایتەخت

ئەگەری دروستبوونی لافاو لە کەرکووک هەیە

ئەگەری دروستبوونی لافاو لە کەرکووک هەیە
کورتە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی کەرکووک لە ئەگەری دروستبوونی لافاو داوا لە هاووڵاتییانی شارەکە دەکات لە هەندێک ناوچە دووربکەونەوە

لە ئەگەری دروست بوونی لافاو ئاوەڕۆی کەرکووک هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و داوا دەکات پاشماوە فڕێ نەدەنە نێو دەرچەی ئاوەڕۆ.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی کەرکووک ڕایگەیاند، لە ئەگەری بارانبارینی بە خوڕ ناوچەكانی (شۆراو، پەنجاعەلی، سەیادە، و ناوچەکانی دەوروبەری ناوەندی شار) ئاگاداردەكەینەوە، لە هەندێك لەو ناوچانە دۆڵ هەیە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی پڕ کراوەتەوە و بینای لەسەر دروستکراوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو.


 بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتییانی نزیک ئەم دۆڵانە دەکات وریا بن و لێیان دوور بکەونەوە، هاوکات دەرچەی ئاوەڕۆ و پاشماوە فڕێنەدەنە نێو ئاوەڕۆوە بۆ ئەوەی نەگیرێت و لافاو دروست نەبێت.

14 تشرینی دووەم 2025 22:36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025