چین گەورەترین کانگەی زێڕی لە 76 ساڵی ڕابردووی خۆی دۆزییەوە
چین دۆزینەوەی گەورەترین کانگەی زێڕی لە وڵاتەکە ڕاگەیاند
لە کاتێکدا نرخی زێڕ بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، چین گەورەترین کانگەی ئەم کانزایەی دۆزییەوە.
ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی ئەنەدۆڵ بڵاویکردەوە، لە پارێزگای لیاونینگی باکووری ڕۆژهەڵاتی چین کانگایەکی زێڕ دۆزرایەوە و بڕی نزیکەی دوو ملیۆن و 586 هەزار تۆن کانزای تێدایە و بڕی زێڕی نێو کانەکە بە یەک هەزار و 444 تۆن مەزەندە دەکرێت.
لە ساڵی 1976ـەوە تا ئێستا ئەم ڕێژەی زۆرەی زێڕە لە کانگەی زێڕ نەدۆزراوەتەوە و لە ئێستاشدا نرخی زێڕ لە بەرزترین ئاستیدا دایە لە مێژووی کانزاکەدا.
ئەم کانگەیە دوای 15 مانگ لە گەڕان دۆزراوەتەوە، هاوکات بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی گلۆبال تایمز دەتوانرێت لە داهاتوودا ببێتە مۆدێلێک بۆ ڕووپێوی کانزاکان بە کوالیتی بەرز.