له هه‌ڵبژاردن 101 سكاڵا تۆمار كراوه
كۆمسیۆن ڕێژه و ژماره‌ی ئه‌و سكاڵایانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه له ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی دا تۆمار كراون
كۆمسیۆن ڕێژه و ژماره‌ی ئه‌و سكاڵایانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه له ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی دا تۆمار كراون و هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی ژماره‌ی سكاڵاكان به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و ده‌نگدانی گشتی 101 سكاڵا له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌رێوه‌چوونه‌كه‌ی و پێشێلكارییه جۆرا و جۆره‌كان تۆمار كراون و ئێمه‌ش به وردی كار له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایانه ده‌كه‌ین.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق ته‌نیا 39 سكاڵا تۆمار كراوه و كۆی سكاڵاكانی دیكه په‌یوه‌ندی به پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتییه‌وه هه‌یه و كۆمسیۆنیش به‌رده‌وام ده‌بێت له وه‌رگرتنی سكاڵاكان.
ئه‌مه له‌كاتێدایه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 9ی 11 ده‌نگدانی تایبه‌ت و ڕۆژی سێشه‌ممه 11ی 11 ده‌نگدانی گشتی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش 12ی 11 كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامی ده‌نگدانی گشتی و و تایبه‌ت و ڕێژه‌ی به‌شدریكردن و كۆی ورده‌كارییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.