مه‌سرور بارزانی 10 ئه‌مبوڵانسی بۆ سۆران دابینكرد
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هاوکاری پێشکەشی نه‌خۆشخانه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران کرد
له چوارچێوه‌ی خزمه‌تكردن به كه‌رتی ته‌ندروستی و به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌م كه‌رته سه‌رۆكوه‌زیران بڕیاری دابینكردنی 10 ئه‌مبوڵانسی بۆ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سۆران ئاشكرای كرد، له‌ژێر ڕاسپارده و فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی 10 ئه‌مبوڵانسی پێشكه‌وتوو و مۆدێرن و نوێ بۆ نه‌خۆشخانه جیاوازه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دابینكرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و ئه‌مبوڵانسانه به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دابه‌ش ده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕێوه‌ره‌سمێكی شایسته‌ی بۆ ڕێكده‌خرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆرترین خزمه‌تی كه‌رتی ته‌ندروستی كردووه و هه‌موو كات كاری بۆ به‌ره‌و پێشبردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كه‌رته‌كه كردووه.