سبه‌ی شه‌و باران ده‌بارێت
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان کەشی پێشبینیکراوی سبەی هەینی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە باران دەبارێت
كه‌شناسی واده‌ی یه‌كه‌م باران بارینی ئه‌مساڵی ڕاگه‌یاند و ئاشكرای ده‌كات، سبه‌ی شه‌و شه‌پۆلێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و ئه‌گه‌ری به‌فر بارین هه‌یه له ناوچه شاخاوییه‌كان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، سبه‌ی هه‌ینی ئاسمان له نیمچە هەوره‌وه بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بەهۆی بەرز بوونەوەی خێرایی با ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم.
كه‌شناسی له‌باره‌ی بارانه‌كه‌ی سبه‌ی هه‌ینی نووسیویه‌تی، له کاتەکانی شەو دابارین بەشێوەی نمە باران لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات، پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی تر، لەکاتەکانی درەنگانی شەو لەهەندێك شوێن ئەگەری تاوە باران و بروسکەشی هەیە، شایانی باسە کاریگەری ناسەقامگیری کەش و دابارین بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژانی داهاتوو.
له‌م باره‌یه‌وه ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی سبه‌ی هه‌ینی شه‌پۆلێكی باران بارین ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه و پێشبینی ده‌كرێت باران بارین له هه‌رێمی كوردستان تا ڕۆژی دووشه‌ممه درێژه‌ی هه‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای دوو مانگ له هاتنی وه‌رزی پاییز و نزیك بوونه‌وه له ده‌ستپێكی وه‌رزی زستان هیچ شه‌پۆلێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستانی نه‌گرتووه‌ته‌وه و ئه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌م باران بارینی ئه‌مساڵ.