پایتەخت

یانەی هەولێر پیرۆزبایی لە سەفین یاسین دەکات

یانەی هەولێر پیرۆزبایی لە سەفین یاسین دەکات
کورتە

یانەی هەولێر لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی د. سەفین یاسین سەرۆکی یانەکە و کاندیدی سەرکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

 

یانەی هەولێر لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی د. سەفین یاسین سەرۆکی یانەکە و کاندیدی سەرکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات. 

 

یانەی هەولێر لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، پیرۆزبایی لەسەرۆکی یانەکەمان دەکەین‌‎، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزیان وەک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق، بەناوی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ستافی فەرمانبەران و تەواوی هاندەرانی یانەکەمان و جەماوەری وەرزشی هەولێر .

 

لە درێژەی پەیامەکەدا یانەی هەولێر ئەوەشی خستووەتە ڕوو، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرۆکی یانەکەمان دکتۆر سەفین یاسین دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین، وەرگرتنی متمانەی خەڵک و دەنگدەران و ڕاسپاردنتان بەو ئەرکە گرنگە، بەرپرسیارێتییەکی قورسە و پێسپاردنی مێژووی پڕ سەروەریی هەولێر و ئەمانەتی ڕووباری خوێنی شەهیدەکانی و کەلتوری سیاسیی میانڕەوانەی سەرۆك بارزانییە ،لە قۆناغێکی سەخت و لە سایەی هەلومەرجێکی هەستیاری هەرێم و عیراق و ناوچەکەدا.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، لەکۆتاییدا سوپاسی متمانەی تێکڕای دەنگدەرانی لیستی جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەین ،بەتایبەت هاندەرانی خۆشەویستی یانەکەمان و جەماوەری وەرزشی پارێزگای هەولێر دەکەین.

 

یانەی وەرزشی هەولێر
١٢ــی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥

12 تشرینی دووەم 2025 18:03
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025