Banner
پایتەخت

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە تورکیا دەکات

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە تورکیا دەکات
کورتە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەی ڕووداوی تێکشانی فڕۆکەیەکی تورکیا بڵاوکردەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەسەر ڕووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەی تورکیا سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانیەکان و وڵاتەکە.

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ڕایگەیەندراوێکدا سەرەخۆشی لە کۆماری تورکیا کرد بۆ قوربانییانی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی تورکیا لە جۆرجیا.

مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا بۆ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکە و حکومەت و گەلی تورکیا کرد.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازی تورکیا لە جۆری C-130 لە نزیک سنووری ئازەربایجان لە خاکی جۆرجیا لە کاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی لە ئاسمان تێکشا و کەوتەخوارەوە، تێیدا 20 سەرباز و ئەفەسەری پلە باڵا گیانیان لەدەستدا.

12 تشرینی دووەم 2025 17:02
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026