پایتەخت

مۆڵەت بە کارمەندانی کەرتی تایبەت دەدرێت بچن دەنگ بدەن

مۆڵەت بە کارمەندانی کەرتی تایبەت دەدرێت بچن دەنگ بدەن
کورتە

ئاگاداری سەرجەم خاوەن کۆمپانیا و شوێنە بازرگانییەکان دەکرێتەوە، مۆڵەت بە کارمەندەکانیان بدرێت بچن بۆ دەنگدان

ئاگاداری سەرجەم خاوەن کۆمپانیا و شوێنە بازرگانییەکانی سنووری قەزای ڕانیە دەکرێتەوە، مۆڵەت بە کارمەندەکانیان بدرێت بچن بۆ دەنگدان.

 

ئەمڕۆ دووشەممە حوسێن مەحموود، قایمقامی قەزای ڕانیە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیا و بازرگانانی سنوری قائمقامیەتی قەزای ڕانیە دەکەنەوە، کە سبەی چەند کاتژمێرێک مۆڵەت بە كارمەند و مەندوبەكانیان بدەن کە بچن دەنگ بدەن و نەبنە ڕێگر لەبەردەم دەنگدانیاندا. 

 

بەگووتەی حوسێن مەحموود، بەگوێرەی کارکردنی کۆمپانیا و شوێنە بازرگانییەکان مۆڵەت بە کارمەندان بدرێت تا بەشدار بن لە هەڵبژاردنی پەرلەمان عێراق.

 

قایمقامی قەزای ڕانیە ڕاشیگەیاند، ئاگادارییەکە بە مەبەستی بەشدرایکردنی زۆرترین هاووڵاتییە بۆ سەر سندوقی دەنگدان نەک وەستانی جوڵەی بازرگانی.

10 تشرینی دووەم 2025 18:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025