هێڵەکانی ئینتەرنێت لە ڕۆژی هەڵبژاردن بێ وەستان کار دەکەن
کۆمپانیای پەیوەندییەکان و زانیاریی حکومەتی عێراق دڵنیایی لە نەپچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە ڕۆژی هەڵبژاردن دا
ئامادەکارییەکانی کۆمپانیای هێڵەکانی ئینتەرنێت لە عێراق دەستیپێکردووە بۆ دابینکردن و کارکردنی بێ وەستانی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە ڕۆژی هەڵبژاردن.
ئەمڕۆ دووشەممە کۆمپانیای پەیوەندییەکان و زانیاریی حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بەهەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ وەزارەت کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی تۆڕەکان و ژێرخانی تەکنیکی، ڕۆژی هەڵبژاردن خزمەتگوزارییەکی سەقامگیر بەبێ وەستان و پچڕان دەستەبەردەکرێت.
کۆمپانیای پەیوەندییەکان و زانیاریی حکومەتی عێراق جەختی لەوەشکردەوە، کۆمپانیاکان چونەتە دۆخی ئامادەباشییەوە و تیمێکی تەکنیکییان ئامادەکردوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی لەناکاو.