پایتەخت

160 سەر ئاژەڵ دەستیان بەسەردا گیرا

160 سەر ئاژەڵ دەستیان بەسەردا گیرا
کورتە

لە کاتی بەقاچاخبردنی ئاژەڵان بۆ نیو هەرێم کوردستان، سەدان سەر ئاژەڵ دەستیان بەسەردا گیرا

لە سنووری سەردەشتی پارێزگای ورمێ، کە هاوسنوورە لەگەڵ قەڵادزێی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە سلێمانی دەست بەسەر زیاتر لە 100 سەر ئاژەڵ گیرا.

ئەمڕۆ دووشەممە مەهدی شیری، فەرماندەی پاسەوانی سنووری سەردەشتی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، هەوڵدراوە لە سنوورەوە ئاژەڵ بە قاچاخ بهێندرێنە نێو هەرێمی کوردستان، بەڵام لەلایەن پاسەوانەنی سنوورە دەستیان بەسەردا گیراوە.

بە گوێرەی گوتەی مەهدی شیری، نرخی سەرجەم ئاژەڵەکان بە 3 ملیار و 480 ملیۆن تمەن (نزیکەی 33 هەزار دۆلار) دەخەمڵێندرێت.

تا ئێستا هیچ کەسێک لەمبارەیەوە دەستگیرنەکراوە، چونکە خاوەنی ئاژەڵەکان توانیویانە سوود لە تاریکیی شەو وەربگرن و هەڵبێن.

10 تشرینی دووەم 2025 15:58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025