4 هەزار پارچە زەوی بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەش کرا
وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکردنی هەزارەها زەوی بەسەر هێزەکانی ڕاگەیاند
دوای دابەشکردنی زەوی لە سنووری 3 سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، 4 هەزار پارچە زەوی بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەش کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو، 16 هەزار پارچە زەوی دابەشکرا، ئەمڕۆش نزیکەی 4 هەزار پارچە زەوی بەسەر ئەو کەسانە دابەش دەکرێت کە کارتی زانیاریان سەنتەری شاری هەولێرە.
وەزارەتی پێشمەرگە جەخت لەوەدەکاتەوە، ئەو پێشمەرگانەی ناویان تۆمارکراوە و شایانی وەرگرتنی زەوین، لەو شوێنانەی کە بۆیان دیاریکراوە زەوییەکانیان بۆ دیاری دەکرێت.
دوێنێ یەکشەممە لە سنووری شارەوانی دارەتوو، کەسنەزان و بنەسڵاوە 16 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی، سەربازی و خانەنشینی دابەشکرا.