پایتەخت

200 هاووڵاتیی لە تونێلەکانی غەززە گیریان خواردووە

200 هاووڵاتیی لە تونێلەکانی غەززە گیریان خواردووە
کورتە

جگە لە چەکدارانی حەماس، نزیکەی 200 هاووڵاتی لە تونێلەکانی غەززە گیریان خواردووە و ناتوانن بێنە دەرەوە.

تورکیا هەوڵی دەرهێنانی 200 هاووڵاتی دەدات، کە هاوشانی چەکدارانی حەماس لە نێو تونێکەکانی غەززە گیریان خواردووە.

بەرپرسێکی باڵای تورکیا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەیان هەوڵی دەرهێنانی 200 هاووڵاتیی سیڤیل لە نێو تونێلەکانی غەززە دەدات، کە لە ترسی ئیسرائیل ناتوانن بێنە دەرەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئەمریکا داوای لە ئیسرائیل کردووە ڕێگە بدەن 150 چەکداری حەماس لە نێو تونێلەکان بێنە دەرەوە تا چەکەکانیان دابنێن.

بەڵام بزووتنەوەی حەماس ڕاگەیاندووە، چەکدارەکانی کە لە ناوچەی رەفا گیریان خواردووە، خۆیان بەدەستەوە نادەن و داوا لە وڵاتە نێوەندگیرییەکان دەکات چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخە بدۆزنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ حەماس تەرمی سەربازێکی ئیسرائیلی بە ناوی "هەدەر گۆڵدینی" تەمەن 23 ساڵان ڕادەستکردەوە، کە لە ساڵی 2014ـەوە لە بۆسەیەک لەلایەن حەماسەوە کوژرابوو.

10 تشرینی دووەم 2025 09:44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025