پایتەخت

بەرپرسی کۆمیتەی بەردەڕەش و کاندیدێکی یەکێتی بەشەڕ هاتن

بەرپرسی کۆمیتەی بەردەڕەش و کاندیدێکی یەکێتی بەشەڕ هاتن
کورتە

لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت پۆستێک هەرای نایەوە و بەرپرسی کۆمیتەی بەردەڕەش و کاندیدێکی یەکێتی بەشەڕ هاتن

لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت پۆستێک هەرای نایەوە، بەڕپرسی کۆمیتەی بەردەڕەش ڤیدیۆکەی خۆی گۆران جبرایلی، کاندیدی یەکێتی سرییەوە و بەشەڕ هاتن.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕپرسی کۆمیتەی بەردەرەشی یەکێتی ڤیدیۆی خۆی و گۆران جبرایلی کاندیدی یەکێتی بڵاوکردەوە و تیاییدا هاتووە: "هەموومان دەنگ بە بەربژێری ژمارە 326 دەدەین"، هاوکات دوای چەند کاتژمێرێک بەرپڕسی کۆمیتەی بەردەرەشی یەکێتی پۆستە پشتگیرییەکەی خۆی سڕییەوە.

 

شایەنی باسە، دوێنی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڕیارێکی بۆ سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی لە پارێزگای دهۆک دەرکرد، کە دەنگ بە کاندیدی ژمارە 326 رەیان کلدانی بدەن.

 

بەهۆی ئەم بریارەی بافڵ تاڵەبانی ئیمان عەبدولرزاق، سەرۆکی لیستی یەکێتی لە دهۆک دژی بڕیارەکە وەستایەوە و ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک پابەندی بڕیارەکە نابێت.

 

دەیان ئەندام و لایەنگری یەکێتی وازیان لە ڕیزەکانی یەکێتی هێنا و هاتنە نێو ڕیزەکانی پارتی کە دیارتریناین پەروین خدر عەلی، ئەندام مەڵبەندی 4ـی یەکێتی لە دهۆک دوای 21 ساڵ لە خزمەتکردنی بەم حزبە وازهێنانی خۆی راگەیاند.

09 تشرینی دووەم 2025 22:56
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025