پایتەخت

خەڵک بەبێ گەڕاندنەوە بۆ یاسا پۆستەر و فلێکسی کاندیدەکان دەبەن

خەڵک بەبێ گەڕاندنەوە بۆ یاسا پۆستەر و فلێکسی کاندیدەکان دەبەن
کورتە

لە شەوی ڕابردووەوە ژمارەیەک کەس بەر لە کۆتایی هاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن هەستان بە لێکردنەوەی پۆستەر و فلێکسی کاندید و لایەنە بەشدارەکان

لە شەوی ڕابردووەوە ژمارەیەک کەس بەر لە کۆتایی هاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن هەستان بە لێکردنەوەی پۆستەر و فلێکسی کاندید و لایەنە بەشدارەکان، سەرۆکی کۆمەڵەی چاپخانەکانی کوردستان پەیامی هەیە.

 

ئەمڕۆ شەممە عومەر زۆرباش، سەرۆکی کۆمەڵەی چاپخانەکانی کوردستان بە پایتەخت میدیای راگەیاند، دڕاندنی پۆستەر و فلێکسی کاندیدەکان لەلایەن کۆمەڵە کەسانێکەوە زۆر دیاردەیەکی ناشرین و ناشایستەیە، چونکە کاندیدەکان پارەیەکی زۆریان لە چاپکردنی پۆستەر و فلێکسەکان خەرجکردووە، دەبوایە خەڵک چاوەڕێی بکردبایە تا دوای هەڵبژاردن.

 

بەگووتەی عومەر زۆرباش، بەبێ گەڕاندنەوە بۆ هیچ یاسایەک خەڵک پۆستەر و فلێکسی کاندیدەکان دەبەن، کاندید بە چاپکردنی پۆستەر و فلێکس پەیامی خۆی دەگەیەنێت ناکرێت بۆ 50 دۆلارێک زیانی هەزارەها دۆلار بەر کاندیدەکان بدەیت.

دوای 35 ڕۆژ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00 بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی هات

08 تشرینی دووەم 2025 22:11
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025