پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا
وەزارەتی خوێندنی باڵا پشووی فەرمی بۆ زانکۆ و پەیمانگا حکومی و تایبەتەکان ڕاگەیاند
وەزارەتی خوێندنی باڵا پشووی فەرمی بۆ زانکۆ و پەیمانگا حکومی و تایبەتەکان ڕاگەیاند و دەڵێت: "پشووەکە دوو ڕۆژە".
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، لەپێناو رەخساندنى دەرفەتى یەکسان بۆ بەشدارى کردن لە هەڵبژاردنەکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، بە بڕیارى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا پشووى فەرمى بۆ خوێندکاران و قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان ڕاگەیەنرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، رۆژانى 9 و 10ـى ئەم مانگە لە ناوەندەکانى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگەکان حکومى و تایبەت بۆ قوتابیان پشووى فەرمى دەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕوونیکردەوە، هەروەها رۆژى 11ـی 11ـی 2025، بەهۆى بەڕێوەچونى پرۆسەى هەڵبژاردنەکان لەسەرجەم دامودەزگاکان پشووى فەرمییە بە ناوەندەکانى خوێندنیشەوە، رۆژى 12ـی 11ـی 2025، دەوامى فەرمى لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە.