پایتەخت

وشکبوون و بێ ئاوی هەڕەشە لە بەنداوەکانی کرماشان دەکات

وشکبوون و بێ ئاوی هەڕەشە لە بەنداوەکانی کرماشان دەکات
کورتە

بەنداوەکانی کرماشان لە خراپترین دۆخدان و خەریکە وشک دەبن

 

بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دان بەوەدا دەنێت، بەنداوەکانی کرماشان لە خراپترین دۆخدان و خەریکە وشک دەبن. 

 

بەهرام دەرویشی، بەڕێوەبەری ئاوی ناوچەکانی پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هەواڵدەریی فارسی ئێرانی ڕاگەیاندووە، ئاستی ئاوی 13 بەنداوی پارێزگاکە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بەشێکیان پاشەکەوتی ئاویان گەیشتووەتە کەمتر لە نیوە و مەترسیی وشکبوونیان لەسەرە. 

 

ئەو بەرپرسەی ئاوی ناوچەکانی کرماشان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆی گشتی ئەو 13 بەنداوەی پارێزگاکە، لە ئێستادا هەمووویان تەنیا یەک ملیار و 400 ملیۆن مەتری سێجا ئاویان هەیە، ئەمەش واتایەکی مەترسیداری هەیە و نیشانەی وشکبوونیانە. 

 

بەهرام دەرویشی ئاشکرایکردووە، کەمیی باران بارین هۆکاری سەرەکیی بێ ئاوییە، هاوکات ڕۆچوونی زەوی لە چەندین ناوچەی پارێزگاکە و پێدەشتەکاندا هۆیەکی دیکەیە، ئەمە جیا لەوەی بەفیڕۆدانی ئاو، گەندەڵی و نەبوونی بەڕێوەبەریی پێویست، ڕێگاخۆشکەر بووە بۆ بێ ئاویی زیاتر.

08 تشرینی دووەم 2025 15:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025