بانگه‌شه زیانی به 300 هه‌زار دره‌خت گه‌یاندووه
دوای کۆتایی هاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن دەرکەوت کە سەدان درەخت بەهۆی ئەم پڕۆسەیەوە زیانیان بەرکەوتووە
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ژینگه‌پارێزان هۆشداری پیسبوونی ژینگه و دیمه‌نی شه‌قامه‌كان دا و له‌ئێستاشدا و دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌كه باس له‌وه ده‌كرێت، زیاتر له 300 هه‌زار دره‌خت زیانی به‌ركه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕوانگه‌ی عێراقی سه‌وز بڵاویكرده‌وه، به‌ربژێره‌كانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق لق و پۆپی دره‌خته‌كانیان شكاندووه و بزمارییان بۆ هه‌ڵواسینی پۆسته‌ره‌كانیان به‌كارهێناوه و ئه‌مه‌ش وایكردووه زیاتر له 300 دره‌خت زیانی به‌ربكه‌وێت و دیمه‌نی شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كانیش به‌ته‌واوی شێواوه و ناشرین بووه.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی ڕوانگه‌ی عێراقی سه‌وز هاتووه، به‌ربژێره‌كان ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆنیان شكاندووه و سه‌رپێچیان كردووه، هه‌ر به دره‌خت و شه‌قه‌مه‌كان نه‌وه‌ستاون به‌ڵكو پۆسته‌ره‌كانیان له‌سه‌ر ستوونه‌كانی كاره‌باش هه‌ڵواسیوه و ناتواندرێت وه‌ك لێ بكرێته‌وه و ئه‌مه‌ش پێشهاتێكی نوێ و مه‌ترسیداری پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه.
له كۆتایی بڵاوكراوه‌كه‌ی ئه‌و ڕوانگه‌یه به‌ربژێره‌كانی وه‌ك كه‌سانی ناشارستانی و ناسه‌رده‌می باس كردووه و پێیوایه پێویست بوو باشتر ره‌فتار بكه‌ن و هه‌ڵسوكه‌وتیان جوانتر بێت و داواشی كردووه، به‌توندی سزایان بده‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كاتژمێر 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی هات و سبه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌رێوه‌ده‌چێت و 48 كاتژمێر دواتریش پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی به‌رێوه‌ده‌چێت.